پەیامی کورد … لە مەخموور سێ سەربازی عێراقی کوژران
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق راگەیاند، لە ئەنجامی ھێرشێکی گروپی چەکداری داعش بۆ سەر قەزای مەخمور سێ سەربازی عێراقی کوژران.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، داعش بەرەبەیان ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ئەیلوول ھێرشەکەی ئەنجامداوە و سوپای عێراق توانیویەتی پاشەکشە بە چەکدارانی داعش بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو، چەکدارانی داعش لە ھەریەک لە پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالە ھێرشیان کردوو بەھۆیەوە ١٢ پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران و پێنج پۆلیسی دیکە برینداربوون و دوو ھاوڵاتی سیڤیلیش بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوی داعش برینداربوون.
ھەرچەندە لەساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق کۆتاییھاتنی داعشی راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانی سەر بەو گروپە ھێرش دەکەنە سەر ھێزە ئەمنییەکان و ھاوڵاتیان، لە ماوەی رابردووشدا ھێرشەکانیان زیاتر کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە