لەم مانگەدا ٢٥ کۆچبەرى کورد لە ئاوەکانى یۆنان خنکاون ‎

بەرواری بڵاوکردنەوە :
لەم مانگەدا ٢٥ کۆچبەرى کورد لە ئاوەکانى یۆنان خنکاون ‎

پەیامی کورد … لەم مانگەدا ٢٥ کۆچبەرى کورد لە ئاوەکانى یۆنان خنکاون

دەزگاى لوتکە ئامارى هەرسێ روداوى یەختە نقومبوەکانى مانگى (١٢)ى کۆچبەرانى بڵاو کردەوە و دەڵێت: لەچەند ڕووداوێکی جیاواز و کارەساتبار و ژێر ئاوکەوتنی یەختی کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی یۆنان، ژمارەیەکی بەرچاو لەکۆچبەرانی کورد بوونەتە قوربانی و ژمارەیەکی تریشیان تا ئێستا بیسەروشوێنن.

بەپێی ئامارەکەی دەزگای لوتکە (٢٧) کۆچبەر بێسەر و شوێنن و (٢٥) کۆچبەریش خنکاون (٥٨) کۆچبەریش رزگاریان بوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، نوێنەرایەتی دەزگاکە لەسەرەتای ئەو رووداوانەوە لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەکانی یۆنان و نوێنەرایەتى عێراق لەپەیوەندی و ھەماھەنگیدابوین بەمەبەستی پێدانی زانیاری لەسەر تەرمی ئەو کۆچبەرانەی بونەتە قوربانی ڕووداوەکانن.

لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەزگای لوتکە دەڵێت: “لیژنەیەک لە نوێنەرایەتی عێراق سەردانی ئەو (٥٧)کۆچبەرە دەکەن کە لە کەمپی (ئەمێک دەلێدەن)لە ئەسینای پایتەختی ئەو وڵاتە”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە