پەیامی کورد … لە ٨ مانگدا ٣٥ مێرمنداڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١،، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی بە ناوی “ڕەوشەنەک حەسەن عەلیلوو” ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لەئاکامدا بە هۆی بەرزبوونی ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەوشەنەک حەسەن عەلیلوو ماوەی دوو ساڵ بووە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کوڕێک هەبووە و دوای ئەوەی کوڕەکە حازر نەبووە ژیانی هاوبەشی لەگەڵ پێک بێنێت ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ هەتا ئێستا (کەمتر لە ٨ مانگ) لانیەم ٣٥ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٢٠ کەسیان کچ بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە