لەمانگی رابردوو 38 ئۆپەراسیۆن لە دژی داعش لە عێراق و سووریا ئەنجامداراوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
لەمانگی رابردوو 38 ئۆپەراسیۆن لە دژی داعش لە عێراق و سووریا ئەنجامداراوە

پەیامی کورد... لەمانگی رابردوو 38 ئۆپەراسیۆن لە دژی داعش لە عێراق و سووریا ئەنجامداراوە


فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا دەڵێت، لە مانگی ئایاری 2023دا هێزەکانی هاوپەیمانان لە باشووری کوردستان، رۆژئاوای کوردستان، عێراق و سووریا 38 ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە.

لەمبارەیەوە فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا ئاشكرای كردووە: "لە مانگی ئایاری 2023دا، هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا و هێزە هاوبەشەکان 38 ئۆپەراسیۆنیان لە عێراق و سووریا دژی داعش ئەنجامداوە. لەو ئۆپەراسیۆنانەدا 8 چەکداری داعش کوژراون و 31 چەکداری دیکەش دەستگیرکراون."

سوپای ئەمریکا لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە باشووری کوردستان و عێراق، ئاشكرای كردووە: 21 ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە کە هەموویان ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بوون لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و لە ئەنجامدا شەش چەکداری داعش کوژراون و 11 چەکداری دیکەش دەستگیرکراون.

لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، سوپای ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات کە 17 ئۆپەراسیۆنیان لە سووریا ئەنجامداوە کە هاوبەش بوون لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە و لە ئەنجامدا 20 چەکداری داعش دەستگیرکراون و دوو چەکداری دیکەی داعشیش کوژراون.

لای خۆیەوە ماتیۆ ماکفاڵن، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانیی دژی داعش رایگەیاندوە: "هێزە هاوبەشەکانمان بەردەوامن لە نیشاندانی توانا و و لێهاتوویی بۆ بەردەوامیدان بە شکستپێهێنانی داعش."

ئەوەشی وتوە :"هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەردەوامە لە هاوکاریکردن و پێدانی رێنمایی و هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە گوشارخستنە سەر داعش و رێگە بگرن لە دروستبوونەوەی هەر جۆرە تۆڕێک یان رێکخراوێکی چەکداریی کاریگەر."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە