پەیامی کورد... لە مەڕەش ژنێکی تەمەن 70 ساڵ دوای 122 کاتژمێر مانەوە لەژێر داروپەردوودا رزگار کرا
تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن لە پارێزگاى مەڕەشی باكوری كوردستان دوای هەوڵێکی چڕ توانییان ژنێك بوناوی مەنەکشە تاباکی تەمەن 70 ساڵان کە بۆ ماوەی 122 کاتژمێر لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی داڕووخاودا گیری خواردبوو، رزگاربکەن.
تیمی گەڕان و رزگارکردنی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی زیندان و دەستبەسەرکراوەکان کە کارەکانی گەڕان و رزگارکردنیان لە باڵەخانەیەکی شاڕێی ئازەربایجان لە شارۆچکەی ئۆنئیکیشوبات بەڕێوەدەبرد، توانییان بگەنە ژنێك بەناوی مەنەکشە تاباکی تەمەن 70 ساڵان.
لە ئەنجامی کارێکی چڕدا توانرا دوای 122 کاتژمێر مانەوەی لەژێر داروپەردوودا، مەنەکشە تاباک رزگاربکرێت و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە