پەیامی کورد... لە مەڵەتیی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک روویدا
لە پارێزگای مەڵەتیی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلە روویدا، بوومەلەرزەکە لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان و تورکیا هەستیپێکراوە. هەروەها بوومەلەرزەیەک بە هەمان گوڕ لە کەناراوەکانی شارۆچکەی داتچای موغڵا لە تورکیا و دوورگەی گریت-ی یۆنان روویدا.
لەمبارەیەوە سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد بڵاویکردەوە، کاژێر 07:56 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئابی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی شرۆ 'پوتورگە' لە قووڵایی 7.04 کیلۆمەتر تۆمارکراوە.
بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی دەوروبەر هەستیپیکراوە، بەڵام تائێستا هیچ روونکردنەوەیەک لەبارەی زیانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.
بەپێی راگهیێندراوێكی دیکەی ئافاد، كاتژمێر 05:18 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئابی 2023 بوومهلهرزهیهك به گوڕی 4.3 پلەی رێختەر، لە كهناراوهكانی شارۆچكهی داتچا لە دەریای سپی تۆمارکراوە.
ئاماژە بەوەش كراوە كە بوومهلهرزهكه له قووڵایی 6.94 كیلۆمهتردا روویداوه و چهقهكهی 224.61 كیلۆمهتر له شارۆچكهی داتچای سهر به پارێزگای موغڵا دوور بووه. تائێستا زیانەکانی بوومەلەرزەکە نەزاندراون.
جێی باسە دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکانی مەرەش لە 6ی شوباتی 2023 کە لە 11 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی 50 هەزار و 500 کەس، پاشلەرزەکان بەردەوامن.
تائێستا زیاتر لە 10 هەزار پاشلەرزە تۆمارکراون کە گەورەترینیان بە گوڕی 6.4 پلەی رێختەر لە پارێزگای هاتای تۆمارکرا. بوومەلەرزەکانی شوباتی رابردوو بوونە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 6 هەزار کەسیش لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە