پەیامی کورد... لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاو کردەوە.
کەشناسیی هەرێم پێشبینی کردووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لە هەندێک کاتیشدا بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر ببارێت.
کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممەوە پێشبینی ئەوەی کردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لە کاتەکانی شەویشدا بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە