لە گۆڕانکارییە گەورەکانی ئەم جارەی پارتی ئەم جارە هەموو بەڕێوەبەرە گشتییەکانی هەولێر دەگۆڕدرێن

بەرواری بڵاوکردنەوە :
لە گۆڕانکارییە گەورەکانی ئەم جارەی پارتی  ئەم جارە هەموو بەڕێوەبەرە گشتییەکانی هەولێر دەگۆڕدرێن

پەیامی کورد    ...     ئـەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە هەوڵدایە بۆ كەمكردنەوەی نرخی كاڵا سەرەكییەكان و نووسراو و پێشنیاز بۆ حكوومەتی هەرێم و ناوەند كراوە، بە گوێرەی زانیارییەكانیش، لە ماوەی مانگێكی دیكەدا سەرجەم بەڕێوبەرە گشتییەكانی پارێزگای هەولێر دەگۆڕدرێن.

د. عەلی ڕەشید، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند: "لە ماوەی مانگێكی تردا سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكانی پارێزگای هەولێر دەگۆڕدرێـن و لە شوێنیان كەسی نوێ و پسپۆڕ دادەنرێـت، گۆڕانكاراییەكانیش بە شێوەی دەنگدان لە ئەنجومەنی پارێزگا دەبێـت، بۆ هەر بەڕێوبەرایەتییەكیش ئەنجومەنی پارێزگا سێ كاندید بە دەنگدان یەكلا دەكاتەوە و دەینێرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیران، پاشان سەرۆكوەزیران یەكێك لەو سێ كاندیدە دیاری دەكات بۆ ئەوەی ببێت بە بەڕێوەبەری گشتی، كە بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی پارێزگای هەولێر ژمارەیان 12 بەڕێوبەرایەتییە، كە كەرتی تەندروستی و كشتوكاڵ و شارەوانی، بازرگانی، كارەبا، پەروەردە لە خۆ دەگرێت". 

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، سەبارە بە كەمكردنەوەی نرخی بەنزین و غاز و كارتی ئینتەرنێت و كارتی مۆبایل و پێداویستییە سەرەكییەكانی هاووڵاتیان گوتی: "لە ڕێگای ئەنجوومەنە خۆجێییەكانی پارێزگاوە پێشنیاز كراوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ناوەند، بۆ ئەوەی بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگا بگەڕێتەوە و باج لەسەر ئەو كاڵا سەرەكییانە لاببردرێت و نرخەكان لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان كەم بكرێتەوە، لە بەدواداچوونەكانیانیش بەردەوامین و نوێنەرانی كورد لە بەغدا لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی ئەو پڕۆسەیە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان بەئەنجام بگەیندرێت، هەر كاتێكیش بودجەی پەرەپێدان بنێردرێت، بڕیاری كەمكردنەوەی نرخەكان دەدەین".

لەبارەی قەدەغەكردنی كیسی نایلۆنیش، د. عەلی ئاماژەی بەوە دا: "بـڕیاری لەم چەشنە گرانە و پێـویستی بە وردبینی و بەدواداچوونی زیاتر هەیە، چوونكە ئێمە ژیانی بەشێك چاك بكەین، ژیان و بژێویی چەندان كەسی تریش تێك دەدەین، دواجار گرفتەكە تەنها قەدەغەكردنی كیسی نایلۆن نییە، بەڵكوو سەرجەم ئەو ماددە پلاستیكی و پیترۆكیمیاییانەیە، كە ڕۆژانە هاووڵاتیان بەكاری دێنن، بەرهەمی كیسی نایلۆن لە نێوخۆی هەرێمی كوردستان بەرهەم دێت لە ڕێگای ڕیسایكلینەوە، بۆیە بڕیاری لەم شێوەیە خوێندنەوە و پێداچوونەوەی باشی دەوێت و تا نەگەین بە ڕێگەچارەیەكی گشتگیر و گونجاو، ئەو جۆرە بڕیارە نادەین".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە