لیژنەی سامانە سروشتییەکان: داهاتی مانگی ڕابردووی نەوت یەک ملیار و ١١٨ ملیۆن دۆلار بووە

لیژنەی سامانە سروشتییەکان: داهاتی مانگی ڕابردووی نەوت یەک ملیار و ١١٨ ملیۆن دۆلار بووە

پەیامی کورد... لیژنەی سامانە سروشتییەکان: داهاتی مانگی ڕابردووی نەوت یەک ملیار و ١١٨ ملیۆن دۆلار بووە

گولیزار ڕەشید جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەت ئامار و داتای فرۆشی نەوتیان داونەتێ و داهاتی مانگی ڕابردوو ملیارێک و ١١٨ ملیۆن دۆلار بووە.

گولیزار ڕەشید بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، وەکوو لیژنەی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمی حکومەت کۆبوونەوە کە نوێنەری هەموو لایەنەکانی تێدایە و ئامار و داتای نەوتیان داوە پێیان.

باسی لەوەش کردووە، پێشتر ڕۆژانە ٤٢٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، بەڵام ئێستا بۆ ٣٦٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە، ئەمەش بەهۆی شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیایە، بەهۆی کۆمپانیا ڕووسییەکان کە لە هەرێم کار دەکەن ڕۆژانە ٦٠ هەزار بەرمیل بەرهەمهێنان کەمی کردووە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان ڕوونیشی کردووەتەوە، مانگی ئادار هەرێمی کوردستان یەک بەرمیل نەوتی بە ٩٩ دۆلار و ٩٧ سەنت فرۆشتووە، کۆی داهاتەکەی ملیارێک و ١١٨ملیۆن دۆلار بووە، لەو داهاتە ٥٧٧ ملیۆن دۆلار دراوە بە خەرجی کۆمپانیاکان و ٥٤١ ملیۆن دۆلاریش دراوە بە وەزارەتی دارایی بۆ خەرجی.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە