پەیامی کورد … لیژنهی هاوبهشی بەغدا وهەولێر بۆ لێكۆڵینهوه له هێرشهكهی سهر ههولێر دهستبهكاربوو
وتەبێژی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر دەستبەکار بوو.
دوای ئەوەی شهوی دووشهممه راستەوخۆ دوای هێرشە موشهكیهكهی سەر هەولێر، مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی ھاوبەشی ئاسایشی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکھێنا، تاوەکو لێکۆڵینەوەی ورد بکەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو ھێرشە، شهوی سێ شهممه لیوا یەحیا رەسوول وتەبێژی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند، لیژنەکە دەستبەکار بووە و لە نزیکترین کاتدا ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکانیان ئاشکرا دەکرێت.
وتیشی، بە ھەماھەنگیی سەربازی لە نێوان فەرماندەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لیژنەکە دروست بووە، تاوەکو بگەنە ئەنجامی باش لە لێکۆڵێنەوەی رووداوی ھێرشە مووشەکییەکانی سەر ھەولێر، چونکە ھەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و ھەر ئازارێک بەوان بگات، بە ئێمەش دەگات، بۆیە چاوەڕوانین لیژنەکە بگەنە ئەنجام و ئەنجامەکانیش بگەیەنن بە فەرماندەکان".
شەوی دوشەممە چەند موشەكێك ئاراستەی شاری هەولێر و دەوربەری كران و بەر چەند شوێنێك كەوتن، لە ئەنجامدا كەسێك كە لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان وەكو بەڵێندەر كاری كردوە كوژرا، وچەند كەسێكی تریش بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە