لە کەرکووک هێزەکانی حەشدی شەعبی کرانە ئامانج

لە کەرکووک هێزەکانی حەشدی شەعبی کرانە ئامانج


پەیامی کورد … لە کەرکووک هێزەکانی حەشدی شەعبی کرانە ئامانج

له‌ سەربازگەی درعی تورکمانی لە ناحیەی تەرکەلانی پارێزگای كه‌ركوك دوو بۆمبی چێندراو به‌ باره‌گای حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌قینه‌وه‌ و كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگەیاندووە: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دوو بۆمبی چێندراو له‌ سەربازگەی  درعی تورکمانی لە ناحیەی تەرکەلانی پارێزگای كه‌ركوك  تەقیەوە.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ دوو كه‌س كوژراون و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە