لە کەرکووک ١٧ ئەندامی داعش کوژراون

لە کەرکووک ١٧ ئەندامی داعش کوژراون

پەیامی کورد … لە کەرکووک ١٧ ئەندامی داعش کوژراون

لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردودا لە باشووری شارى کەرکووک بەڕێوەدەچێت، (17)  ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، کوژراون.

لەمبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردووە: لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردودا ئۆپەراسیۆنەکان لە دژی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە باشووری شارى کەرکووک زیادکراوە.

ئاماژە بەوەش كراوە کە ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچەکانی دۆڵی چای، چیای حەمرین، پردێ و خۆر لە گوندەوارەکانی باشوری کەرکووک چڕکراوەتەوە و لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا، (17)تیرۆریست کوژراون.

ئەوەش خراوەتەروو کە ئۆپەراسیۆنەکان لە گوندەوارەکانی نێوان شارەکانی (کەرکووک-سەڵاحەددین و موسڵ) زیاتر دەکرێ.

شایەنی باسە وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧دا سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش و کۆنترۆڵ کردنەوەی تەواوی روبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی (2014)دا دەستی بەسەردا گرت، راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی چەکدارە پاڕاگەندەکانى ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن بەتایبەت لە ناوچەی نێوان پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەددین (باکوور) و پارێزگای دیالە (رۆژھەڵات)، کە بە "سێگۆشەی مەرگ" ناودەبرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە