لە کرماشان پیاوێک خوشکەکەی و سێ پیاوی دیکەی کوشت

لە کرماشان پیاوێک خوشکەکەی و سێ پیاوی دیکەی کوشت

پەیامی کورد ....لە کرماشان پیاوێک خوشکەکەی و سێ پیاوی دیکەی کوشت

ژنێکی گەنجی خەڵکی کرماشان بە پاساوی نامووس لەلایەن براکەیەوە بە شێوەیەکی هۆڤانە کوژراو و بکوژەکە دواتر سێ ئەندامی بنەماڵەی ئەو کوڕەی کە لەگەڵ خوشکەکەی پەیوەندی هەبووە و کوشت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٦ی ئایاری ٢٠٢٢، ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی «قومشە» سەر بە شارۆچکەی مایەشتی کرماشان بە ناوی زارا عەزیزی قومشە لەلایەن براکەیەوە بە ناوی ئیسماعیل عەزیزی قومشە بە شێوەیەکی هۆڤانە ئاگر لە جەستەی بەردا و لە ئاکامدا بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەست دا.

بە پێی زانیارییەکان کە ئەم کچە بە پاساوی پاراستنی نامووس و هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کوڕێک لەلایەن براکەیەوە کوژراوە.

ئیسماعیل عەزیزی قومشە دوایکوشتنی خوشکەکەی هەر یەک لە سەجاد عەزیزی قومشە کە لەگەڵ خوشکەکەی پەیوەندی هەبووە جەعفەری عەزیزی قومشە باوکی سەجاد و هەروەها خزمێکی دیکەیانی بە ناوی ئەمیر عەزیزی قومشە بە چەک کوشتووە.

جێگای ئاماژەیە کە بکوژەکە دوای کوشتنی ئەو ٤ کەسە بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.

ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی ئەو پێنج کەسە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی بانەمەڕ لە گۆڕستانی باخی فیردەوسی کرماشان بەڕێوە دەچێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە