پەیامی کورد ... پۆلیسی هەولێر باندێکی دزیکردنی دەستگیر کرد
پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى شەش ئافرەتى بەتۆمەتى دزیکردن لەناو بازاڕى ئەوشارە راگەیاند، دوان لەو ئافرەتانەش لە رێگەى فێڵکردنەوە توانیوانە بڕى (20) هەزار دۆلار لەپیاوێک بدزن.
هۆگر عەزیز، وتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر رایگەیاند، هێزەکانیان بەدواداچونیان کرد بۆچەند حاڵەتێکى دزى کردن کرد، کە لە شوێنە گشتییەکان و ناوبازاڕى هەولێر ئەنجامدرا بوون، دواى بەدواداچونەکانیان توانیان لەم هەفتەیەدا شەش ئافرەت دەستگیربکەن.
سەبارەت بە وردەکارى ئەو دزیانەى کە ئەو ئافرەتانە ئەنجامیانداوە، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، یەکێکیان لە بازاڕى لەنگەى هەولێر جانتاى ئافرتێکى ڕفاندبوو کە بڕى (150) هەزار دینار و مۆبایلیکى جۆرى ئایفۆنى تێدابوو، یەکێکى دیکە لە تۆمەتبارەکان بڕى هەزار دۆلار و سێ ملیۆن دینارى لە ئافرتێکى دزى بوو لەهەمان شوێن.
ئاشکراشیکرد، یەکێک لە تۆمەتبارەکان خەڵکى وڵاتى غانا یە کە پیشەى کارگوزار بوە لە ماڵێک، بڕى (2100) دۆلارى ئەمەریکى لەوماڵە دزیوە.
وتەبێژى پۆلیسى باسى لەوەشکرد، دوان لە تۆمەتبارەکان لەسەر رێگاى کەرکوک بەفێڵ لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک سەرکەوتون و بڕى (20) هەزار دۆلاریان لەناو ئۆتۆمبێلەکە دزیوە.
هۆگرعەزیز، ئاماژەى بەتاوانى یەکێکى دیکە لەوئافرەتانە کرد و رایگەیاند، لەناو بازاڕى شەقامى سورچیان لەهەولێرجانتاى ئافرەتێکى دزیوە کە (17500) دۆلار و دوو ملیۆن و(350) هەزار دینارى تێدابووە.
ئاماژەى بۆئەوەشکرد، هیچ کام لە ئافرەتانە خەڵکى هەولێرنین، یەکێکیان خەڵکى غانایە و ئەوانى دیکەش قەرەجن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە