لە سەرەتای ئەمساڵەوە 100 تیرۆریستی داعش لە عێراق کوژراون

لە سەرەتای ئەمساڵەوە 100 تیرۆریستی داعش لە عێراق کوژراون

پەیامی کورد... لە سەرەتای ئەمساڵەوە 100 تیرۆریستی داعش لە عێراق کوژراون

لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا، 100 تیرۆریستی داعش لە عێراق کوژراون.

ئەمڕۆ چوار شەممە لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق باسی لە ئەوەکردووە کە لە میانی ئەو ئۆپراسیۆنانەی لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق ئەنجامدراون، 100 تیرۆریست کوژراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە: "زۆربەی ئەو تیرۆریستانەی داعش کە لە میانی ئەمساڵدا کوژراون، ھەڵگریی رەگەزنامەی عێراقین و ساڵی 2023، ساڵێکی تایبەتە لەڕوی بەرەنگاربونەوەی تیرۆرەوە و کوژرانی ئەو 100 تیرۆریستەی داعش، دەستکەوتێکی باشە بۆ ھێزە ئەمنییەکان".

ئەوەشی وتوە کە ئۆپراسیۆنەکان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانەی عێراق کە خۆیان تیایدا حەشارداوە لەناودەبرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە