پەیامی کورد... پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی نزیکەی ١٠٠ داواکراوی ڕاگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی نزیکەی ١٠٠ تۆمەتباری لە سەرەتای ساڵەوە تا چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕاگەیاند.
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کردووە، لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بەرواری ١/١/٢٠٢٢ تا ٦/٢/٢٠٢٢، ٩٨ تۆمەتبار بەپێی چەند ماددەیەکی یاسایی دەستگیر کراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی بۆ ئەو تۆمەتبارانە ئەنجامدا کە داواکراو بوون لەلایەن دادگاوە، لەو هەڵمەتەدا توانرا ٩٨ تۆمەتبار دەستگیر بکرێن.
تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی چەند ماددەیەکی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون، هەروەها لەو ماوەیەدا دەستگیراوە بەسەر پێنج ئۆتۆمبێل و دوو ماتۆڕسکیلی جۆری سێ تایەیی و سێ ماتۆڕسکیل لە جۆری دوو تایەیی دزراودا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە