پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە

پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە

پەیامی کورد... پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە

لە شاری جزیرەی باکووری کوردستان، پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و دوای پشکنین، هەموو کەلوپەلی ژوورەکەیان تێک و پێک داوە و هەموو نووسراوەکانی ناو بەرەگاکەشیان فڕێ داوەتە سەر زەوی و جامەکانی بارەگاکەشیان شکاندووە.

ماڵپەڕی (هەدەپە) بڵاوی کردووەتەوە، بەبێ ئاگاداریی ئەوان، پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر بارەگاکەیان و زیانیان بە کەلوپەلەکان گەیاندووە.

هەدەپە دەڵێت:» ئەمەی پۆلیس کردوویەتی، کارێکی ترسنۆکانەیە و دەرخەری ئەوەیە کە ئەوان چەند لە پارتەکەمان دەترسێن. ئەوان دوژمنی کتێب و سیاسەتی ئێمە و جزیرەن، بۆیە دەسەڵات مەحکوومی دۆڕاندنە «.

تاوەکوو ئێستا لەلایەن حکومەتەوە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە کە بۆ چی هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای هەدەپە؟ بەڵام ئەمە جاری یەکەم نییە و پێشتریش لە ئیستەنبوڵ و ئیزمیر، بە هەمان شێوە پۆلیس هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە و زیانی بە کەلوپەلەکان گەیاند.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە