پلاسخارت هێرشەکەی سەر هەولێری ئیدانە کرد

پلاسخارت هێرشەکەی سەر هەولێری ئیدانە کرد

 

پەیامی کورد … پلاسخارت هێرشەکەی سەر هەولێری ئیدانە کرد

 

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ھێرشەكانی شەوی رابردووی سەر ھەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكات و رایگەیاند، ئەو رووداوانە نموونەی ھەوڵێكی دیكەی مەترسیدارە بۆ دروستكردنی گرژیی و ھەڕەشەكردن لە سەقامگیری.

 

جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە توییتێكدا نووسیویەتی: "ئەو رووداوانەی دوێنی شەو لە ھەرێمی كوردستان روویاندا نموونەی ھەوڵێكی دیكەی مەترسیدارە بۆ دروستكردنی گرژیی و ھەڕەشەكردن لە سەقامگیری عێراق".

 

راشیگەیاند: "ئەم جۆرە ھەوڵانە بە ھەموو شێوەیەك شەرمەزار دەكەین و داواش لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەكەین ھەوڵەكانیان یەكبخەن، بەشێوەیەكی خێرا، بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ھێرشانە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە