لە سنووری باڵەكایەتی بۆمبێكی ناپاڵم لەناوبردرا

لە سنووری باڵەكایەتی بۆمبێكی ناپاڵم لەناوبردرا

پەیامی کورد... لە سنووری باڵەكایەتی بۆمبێكی ناپاڵم لەناوبردرا


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین ڕایدەگەیەنێت: لەلایەن هاوڵاتیان ئاگادار كراونەتەوە سەبارەت بە دەركەوتنی بۆمبێكی فرۆكە لەناو باخچەی هاوڵاتیەك لەكاتی هەڵكەندنی زەوی لە ناحیەی حاجی ئۆمەران، قەزای چۆمان.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین بڵاویكردەوە: رۆژی دووشەممە رێكەوتی ۳۱/٧/٢٠٢٣، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین، بەڕێوەبەرایەتی چالاكیەكانی راسپارد بۆ چارەسەركردن و لەنێوبردنی بۆمبەكە، بۆمبەكە لە جۆری ناپاڵمی سووتێنەر (ZAB100)ە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین دەڵێت، "زۆر مەترسیدارە" و هی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران- عێراقە.

ئەوەشی خستەڕوو: بۆمبەكە گوازراوەتەوە بۆ چاڵی تەقاندنەوە لە چیای بەردەبووك سەر بە ناحیەی گەڵالەیە و دەستبەجێ بۆمبەكە لە پرۆسەیەكی سەركەوتوودا لەناوبردراو هەر لە هەمان كاتدا پێنج تەقەمەنی جەنگی تر لەهەمان شوێن دۆزرانەوەو گواسترانەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە