پەیامی کورد … لە سنووری حاجی ئۆمەران بڕێکی زۆر دەرزی و دەرمانی ساختە دەستی بەسەردا گیرا
ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاشكرای كرد، دەست بەسەر بڕێكی زۆری دەرمانی ساختەكراو كە لە حەب و دەرزی پێكهاتوون گیراوە ئەو كەسەشی هەوڵی هێنانی دەرمانەكەی لە ئێرانەوە دابوو دەستگیر كراوە
ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە 26ی مانگی رابردوودا بارهەڵگرێك لەو سنوورە خراوەتە ژێر چاودێری تاوەكو شوێنی داگرتنی بارەكەی لە هەولێر.
رونیشكراوەتەوە، بۆیان دەركەوتووە بارەكە چوار هەزار سەرە شوشەی دەرمانی پزیشكی لە جۆری دەرزی ڤیاڵ پلاستیك و ئەلەمینیۆم و چوار هەزار لەزگەی سەر شووشەكانی تێدا بووە و دەستیان بەسەریاندا گرتووە.
ئاسایشی حاجی ئۆمەران جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەو كەسەشیان دەستگیر كردووە كە ویستویەتی مامەڵە بەو دەرمانە ساختە و قەدەغەكراوانەوە بكات، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ دروست كراوە و رادەستی یاسا كراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە