لە سنووری خورماتوو سێ تیرۆریست کوژران

لە سنووری خورماتوو سێ تیرۆریست کوژران

پەیامی کورد... لە سنووری خورماتوو سێ تیرۆریست کوژران


شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایدەگەیەنێت لە بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراقدا، سێ تیرۆریست لە سنووری خورماتوو كوژران .

ئەمڕۆ چوارشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند: لە سێ بۆردومانی فڕۆكەی ئێف- 16ـدا لە سنووری قەزای خورماتوو، سێ تیرۆریست كوژراون.

ڕوونیش كراوەتەوە: كە هێرشەكان بە فەرمانی راستەوخۆی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و بە سەرپەرشتیی عەبدولوەهاب ساعدی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر ئەنجامدراون.

شایەنی باسە ئەم هێرشانە لەدوای ئەوە دێت كە دوێنێ‌ لەسەر دەریاچەی شارەدێی ئامرلی سەر بە خورماتوو، بۆمبێكی چێنراو بە هێزەكانی عەسائیب ئەهلی حەقدا تەقیەوەو چەكداریك كوژراو دوو چەكداری دیكەشیان بریندار بوون، ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنیش گیانیان لەدەستداوەو برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە