ئەمریكا نیازی كشانەوەی نییە لە عێراق

ئەمریكا نیازی كشانەوەی نییە لە عێراق

پەیامی کورد... ئەمریكا نیازی كشانەوەی نییە لە عێراق


وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند، هیچ پلانێكیان نییە بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە عێراق و دەشڵێت: تائێستا حكومەتی فیدراڵ ئەمریكای لەوبارەوە ئاگادار نەكردۆتەوە.

(پات رایدەر) وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیچ پلانێكیان نییە بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە عێراق، كە لەئێستادا نزیكەی دوو هەزارو (500) سەربازی ئەمریكی لە عێراقن.

وتیشی: هێزەكانی ئەمریكا كە لەسەر بانگهێشتی حكومەتی فیدراڵ لە عێراقن، بەردەوام دەبن لە مانەوەیان لەو وڵاتەو بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ناوچەكە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕوونیشیكردەوە، تائێستا عێراق وەزارەتی بەرگری ئەمریكای ئاگادارنەكردۆتەوە لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە وڵاتەكەی، سەرەڕای ئەوەش ئەمریكا ئامادەیە بۆ هەر گفتوگۆیەكی دیبلۆماسی لەوبارەیەوە.

دوای هێرشەكانی ئەم دواییەی ئەمریكا بۆسەر گرووپە چەكدارە شیعەكان لە چەند ناوچەیەك و كردنە ئامانجی چەند سەركردەیەكی ئەو گرووپانە لایەنە شیعەكانی عێراق پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكایان لە عێراق زیندوو كردۆتەوەو لە ئێستاشدا پەرلەمانتارانی لایەنە شیعەكان لە پەرلەمان هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژۆیان بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا دەست پێكردوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە