پەیامی کورد... له هێرشێكی درۆنیدا، دوو ئه‌ندامی ئاسایشی قامیشلۆ گیانیان له‌ده‌ست دا
له هێرشێكی درۆنیی توركیادا، دوو ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی قامیشلۆ گیانیان له ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/9/2023، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه ئه‌منییه‌كانی قامیشلۆ، رایگه‌یاند له هێرشێكی درۆنیی توركیادا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر ڕێگه‌ی قامیشلۆ – ئامۆدا، دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له قامیشلۆ گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ویستیان به هه‌نای ئۆتۆمبێله‌كه‌وه بچن، به درۆن هێرش كرایه سه‌ر ئه‌وانیش و هه‌شت كه‌سیان لێ بریندار كرا.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2023ـه‌وه درۆنی توركی ده‌یان جار ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستانی به ئامانج گرتووه، به تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕیڤه‌به‌ریی خۆسه‌ردان و به‌و هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژراون و بریندار كراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە