پەیامی کورد... له ماوهی ساڵی رابردوو 46 كۆڵبهری كورد گیانیان له دهستداوه
له ساڵی رابردوودا له سنوورهكانی رۆژههڵاتی كوردستان 46 كۆڵبهر گیانیان له دهستداوه و 244 كۆڵبهریش بریندار بوون، بەمەش سەدا 35ی قوربانییەکان زیادی کردووە.
بهپێی راپۆرتی رێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو تیایدا هاتووه: لە ساڵی 2022دا، لانی کەم 290 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە 46 کەسیان گیانیان لە دەست داوە و 244 کەسیان بریندار بوون. ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتر 75 حاڵەت واتە 35٪ بەرز بووەتەوە.
بهپێی ئامارهكه، "زۆربەی قوربانییەکان کە 209 حاڵەتە بە تەقەی راستەوخۆی هێزهكانی كۆماری ئیسلامی ئێران پێكراون، هەروەها 35 حاڵەتیان بە هۆی رووداوی سروشتی وەک، بەربوونەوە لە هەڵدێر، خنکان لە رووبار، هەورە بروسکە، هەرەسی بەفر و سەرمابردوویی کوژراون یا بریندار بوون.
هۆکاری کوژران یان بریندار بوون
ههر بەپێی ئامارهكه، "کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئهمنیهكانی ئێران لە ساڵی 2022 دا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2021 لانی کەم 69 حاڵەت واتە 49٪ بەرز بووەتەوە، هەروەها رێژەی ئەو کۆڵبەرانەش کە بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی 300٪ بەرز بووەتەوە".
وهك له ئامارهكهدا ئاماژهی پێدراوه، تەقەی راستەوخۆ: 209 حاڵەت (33 کوژراو و 176 بریندار) کە دەگاتە 72.5٪ی کۆی حاڵەتەکان.
حاڵهتی دیكهش بهم جۆرهن:
رووداوی سروشتی: 35 حاڵەت (8 کوژراو و 27 بریندار) کە دەکاتە 12.5٪ی کۆی حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: 12 حاڵەت (13 بریندار) کە دەکاتە 4٪ی کۆی حاڵەتەکان.
رووداوی هاتووچۆ: 25 حاڵەت (1 کوژراو و 24 بریندار) کە دەکاتە 8.5٪ی کۆی حاڵەتەکان.
ئاگرکەوتنەوە و گازگرتووی: 5 حاڵەت (4 کوژراو و 1 بریندار) کە دەکاتە 2٪ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان: 4 حاڵەت (4 بریندار) کە دەکاتە 1.5٪ی کۆی حاڵەتەکان.
جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
بەپێی ئەم راپۆرتە، ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کە لە ساڵی 2022 لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان بوونەتە قوربانی 162 حاڵەت بووە کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتری کە 58 حاڵەت بووە 211.5٪ بەرز بووەتەوە و لە بەرامبەردا ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کە لە سنووری پارێزگای ئورمیە بوونەتە قوربانی 20 حاڵەت بووە کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتری 60٪ کەمی کردووە.
پارێزگای ئورمیە: 20 حاڵەت (13 کوژراو و 7 بریندار).
پارێزگای سنە: 108 حاڵەت (22 کوژراو و 86 بریندار).
پارێزگای کرماشان: 162 حاڵەت (11 کوژراو و 151 بریندار).
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە