پەیامی کورد... لهسهر رهخنه گرتن مامۆستایەکی ئایینی له رۆژههڵاتی كوردستان دەستبەسەر کرا
لهسهر رهخنه گرتن مامۆستایەکی ئایینی له رۆژههڵاتی كوردستان دەستبەسەر کرا
مامۆستایەکی ئایینی بە ناوی مەلا یونس نەوخا، یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەی ئاینی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری پیرانشار رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 7ی تهمموز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەركرا.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، مەلا یونس نەوخوا، بە هۆی رەخنە گرتن لە حکومەت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەلا یونس نەوخا دوای دەستبەسەرکران بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە و هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە