پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرسی مووچە و بودجە کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرسی مووچە و بودجە کۆدەبێتەوە

پەیامی کورد … پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرسی مووچە و بودجە کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆکردن بۆ چۆنییەتی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە و هۆکارەکانی جێبەجێنەبوونی یاسای چاکسازی و یاسای بودجەی عیراق و کەموکوڕی خاڵە سنوورییەکان و داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ، بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 

بڕیارە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١، پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەبێت، شەش بڕگە لەخۆی دەگرێت، یەکێک لە گرنگترین ئەو بڕگانەش بۆ مووچەخۆران و خەڵکی کوردستان بە گشتی خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی (چۆنییەتی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەو هۆکارەکانی جێبەجێنەبوونی یاسای چاکسازی و یاسای بودجەی عیراق و کەموکوڕیی خاڵە سنوورییەکان و داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ) دەبێت، بەئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لەحكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

هەر بە پێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە و بەپێی بڕگەی یەكەم، بڕیاروایە ویلایەتی (سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان) بۆ ماوەی چوار ساڵ درێژبكرێتەوە و هاوکار خوێندنەوەی یەكەم بۆ ژماریەک پڕۆژە و پێشنیازەیاسایا بکرێت. لەگەڵ پرسی درێژكردنەوەی (خولی بەهارە)ی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ.

 

بەگوێرەی کارنامەی پەرلەمانی کوردستان، شەش تەوەر لە کۆبوونەوەکە باسدەکرێن. بڕیارە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساکانی هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی لە کەرتی تایبەت و تێکەڵاو، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای رەسمی پولی عیراق دەکرێت.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە