هێرشى ئەلیکترۆنى کرایە سەر گەورەترین هێڵى گواستنەوەى سوتەمەنى ئەمەریکا

هێرشى ئەلیکترۆنى کرایە سەر گەورەترین هێڵى گواستنەوەى سوتەمەنى ئەمەریکا

پەیامی کورد … هێرشى ئەلیکترۆنى کرایە سەر گەورەترین هێڵى گواستنەوەى سوتەمەنى ئەمەریکا

 

کۆشکى سپى حاڵەتى لەناکاوى بۆ ١٧ ویلایەت راگەیاند، ئەوەش لە دەرەنجامى ئەو هێرشە بەرفراوانە ئەلیکترۆنییەى دوچارى گەورەترین هێڵى سوتەمەنى وڵاتەکەى بوەوە.

 

درەنگانێکى شەوى رابردو، حکومەتى ئەمەریکا حاڵەتى لەناکاوى سوتەمەنى لە رێى گواستنەوەى وشکانى هەریە لە ویلایەتەکانى (واشنتۆن، فێرجینیا، فلۆریدا و ١٥ ویلایەتى دیکەى راگەیاند).

 

ئەم هێڵى گواستنەوەى سوتەمەنییە بە گەورەترین هێڵى گواستنەوەى سوتەمەنى ئەمەریکا دادەنرێت بۆ گواستنەوەى بەنزینى ئۆتۆمبێل و فڕۆکە و دیزڵ کە رۆژانە ٢.٥ ملیۆن بەرمیل سوتەمەنى بۆ ٤٥٪ی کۆی ویلایەتەکانى رۆژهەڵاتى ئەمەریکا دابین دەکات.

 

تا ئەم ساتە رێژەى ئەو زیانانەى بەر هێڵەکە کەوتوە نادیارە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتى خۆى لە هێرشەکە رانەگەیاندووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە