پەیامی کورد ... چەندین هێرشی ئاسمانی لە دژی تێرۆریستانی داعش لە باکووری عێڕاق ئەنجامدرا .
تیمی میدیایی ئەمنییەتی عێڕاق ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵ لە ئەنجامدانی ١٠ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر مۆڵگە و بنکە شاراوەکانی گرووپی تێرۆریستی داعش لە باکووری عێراق دەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک تیمی میدیایی ئەمنییەتی عێڕاق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بە چاودێری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی F-۱۶ ی عێراق سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە چەندین هێرشی ئاسمانی یان لە ناوچەی نێوان باکووری سەڵاحەددین و باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک ئەنجام داوە .
لە بەیاننامەی ئاماژە پێکراودا هەروەها هاتووە ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی F-۱۶ ی عێراق هێرشیان ئەنجامدا و لە دەرئەنجامدا چەندین ئەندامی ئەم گرووپە تێرۆریستییە کوژران و کۆمەڵێک لە مۆڵگە شاراوەکانیان لەناوبردران .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە