هیندستان ٣٦ مانگی دەستکردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

هیندستان ٣٦ مانگی دەستکردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

پەیامی کورد... هیندستان ٣٦ مانگی دەستکردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد


هیندستان بۆ کۆمپانیای وەن وێب کە ناوەندەکەی لە لەندەنە، ٣٦ مانگی دەستکردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.

هیندستان بۆ یەکەم جار مانگی دەستکردی بۆ کۆمپانیای وەن وێب رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد کە بەهۆی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی رووسیای جێهێشتووە.

مووشەکەکە کە لە باشووری وڵاتەکە هەڵدرا، ٣٦ مانگی دەستکردی تایبەتی ئینتەرنێتی هەڵگرتبوو بۆ بۆشایی ئاسمان.

سەرۆکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی هیندستان، ئێس. سۆماناس باسی لەوە کرد کە لە کۆی ئەو ٣٦ مانگە دەستکردە ١٦یان بە سەرکەوتوویی لە خولگەکەیاندا جێگیربوون و لەو باوەڕەشدان ٢٠ی دیکەش بەشێوەیەکی سەلامەت جیاببنەوە.

مانگە دەستکردەکانی وەن وێب، تا ئەمڕۆ بە مووشەکی رووسی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە، بەڵام بەهۆی جەنگی رووسیا- ئۆکراینا، بڕیاری دا بە جێهێشتنی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی رووسیا.

وەن وێب ٤٦٢ مانگی دەستکردی لە خولگەکەدا هەیە و ئامانجی ئەوەیە لە ساڵی داهاتوودا، ژمارەیان بگەیەنێتە ٦٤٨ مانگی دەستکرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە