دهۆک/ ٢٦ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

دهۆک/ ٢٦ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

 

پەیامی کورد ... دهۆک/ ٢٦ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

 

بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، لە چواڕیانی شێخان دەستیان بەسەر ٢٦ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری (هیرۆیین)دا گرتووە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئاکرێوە لە چواڕیانی شێخان، دەستیان بەسەر ٢٦ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیندا گرتووە و دوو کەسیش بەتۆمەتی رووداوەکە دەستگیرکراون.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کە هەردوو کەسەکە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا ئەو دوو کەسە بەپێی ماددەی (١٤)ی یاسای هۆشبەر رەوانەی دادگا کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە