ئۆكرانیا 22 درۆنی رووسیا دەخاتە خوارەوە

ئۆكرانیا 22 درۆنی رووسیا دەخاتە خوارەوە

پەیامی کورد... ئۆكرانیا 22 درۆنی رووسیا دەخاتە خوارەوە

ئۆكرانیا هێرشێكی درۆنی رووسیا بۆ سەر باشووری بەندەری ئۆدێسا تێكدەشكێنێت و هێزی ئاسمانیی وڵاتەكەش دەڵێت،" 22 درۆنمان خستووەتە خوارەوە".

ئەمڕۆ یەکشەممە 3-9-2023 هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، "شەوی 3ـی ئەیلوول ڕووسیا بە 25 درۆنی ئێرانی هێرشی لە باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەوە ئەنجامداوە".

ئاماژە بەوەشدراوە،"بە درۆنی شاهید 136/131ـی ئێرانیی هێرشەكە كراوە و توانراوە 22 درۆنیان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئۆكرانیاوە بخرێنە خوارەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە