پەیامی کورد ... موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ناوی كاندیدی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى ماون یه‌كلایى كردوه‌ته‌وه .
شاكر حامد راوێژكارى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایكرد، موسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ناوى كاندیدی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى ماون یه‌كلایى كردوه‌ته‌وه و په‌رله‌مانیشى ئاگاداركردوه‌ته‌وه و له‌وانه‌یه له دوو رۆژى داهاتوودا CV یه‌كانیان بنێرێت.
شاكر حامد له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، په‌رله‌مان ئاگاداركراوه‌ته‌وه، كه سه‌رۆك وه‌زیران ناوى كاندیدانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى ماون، ته‌واوكردوه و دیاریكراون.
ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه ناو و CV ئه‌و كاندیدانه له ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوودا بگاته په‌رله‌مان و هه‌فته‌ى داهاتوش په‌رله‌مان بۆ ته‌واوكردنى كابینه‌كه‌ى كۆده‌بێته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى له مانگى ئایارى رابردوودا كابینه‌كه‌ى موسته‌فا كازمى له په‌رله‌مانى عیراق تێپه‌ڕێندرا، كاندیدانی پۆستی وه‌زیری ٥ وه‌زاره‌ت ره‌تكرانه‌وه، كه بریتین له "بازرگانى، داد، رۆشنبیرى، كشتوكاڵ و كۆچ و كۆچبه‌ران"، هه‌روه‌ها ده‌نگدان له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه و نه‌وتیش دواخراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە