پەیامی کورد... هێرشەسایبێرییەکانبۆسەردەنگ و ڕەنگیکۆماری ئیسلامی بەردەوامە
پلاتفۆرمی ئانڵاینی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی بە ناوی تێلێویبیوون لەلایەن هاکەرەکانەوە هاک کرا.
شەوی سێشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، پلاتفۆرمی ئانڵاینی دەنگوڕەنگی ڕێژیم لەلایەن گرووپی هاکێری «عەداڵەتی عەلی» هاک کرا، عەداڵەتی عەلی ئەو گرووپە هاکێرییەن کە کامێرا چاودێرییەکانی زیندانی ئێڤینی تارانیان هاک کرد.
هەر لەم پێوەندییەدا هەفتەی پێشوو چەندین کەناڵی تەڤیزیۆنی و ڕادیۆیی دەنگ و ڕەنگی ڕژێمی ئێران هاک کرا و دروشمی بژی ڕەجەوی ڕێبەری سازمانی موجاهیدینی خەڵک و مەرگ و نەمان بۆ خامنەیییان لەسەر دانرا؛ ئەم هاکێرانە خۆیان نزیک لە سازمانی موجاهیدین ناو دەبەن، بەڵام تا ئێستا ئەو ڕێکخراوە بە فەرمی ئەم کارەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە