ووڵاتی ئوردن پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئێران کۆتایی پێدێنێت

ووڵاتی ئوردن پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئێران کۆتایی پێدێنێت

میدیا سعودیەکان ڕۆژی هەینی 15/6/2018، بڵاویان کردووەتەوە، کە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاندووە، ”ئاسایشی سعوودیە و ووڵاتانی کەنداوی عەرەبی ئاسایشی ئوردنە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاندووە، بەهۆی دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی ووڵاتانی عەرەبی، بە بڕیاری حکوومەتی ووڵاتەکەی، عەبدوڵڵا ئەبو ڕومان، باڵیۆزی ئوردن لە تاران گەڕایەوە عەممانی پایتەختی ئوردن.

پێشتر لە ڕۆژی 11/6/2018، شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای سعوودیە، سەباح ئەحمەد جابر ئەلسوباحی میری کوەیت، محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتومی جێگری  سەرۆکی ئیمارات و حاکمی دوبەی و شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئوردن، لە شاری مەککە لە سعوودیە کۆ بوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، میری کوێت، حاکمی دوبەی و شای سعوودیە بڕیاریان دا بە بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار هاوکاریی ئابووریی ئوردن بکەن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە