ڕونکردنەوەیەک لەسەر دۆخی تەندروستی سیستانی بڵاوکرایەوە

ڕونکردنەوەیەک لەسەر دۆخی تەندروستی سیستانی بڵاوکرایەوە

پەیامی کورد... ڕونکردنەوەیەکلەسەر دۆخی تەندروستی سیستانیبڵاوکرایەوە

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، نەخۆشخانەی "کەفیل" کە چاودێری تەندروستی ناوبراو دەکات، هەواڵەکەی ڕەتکردەوە.

بەپێی ئەو دەنگۆیانەی لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە وەرگیراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراونەتەوە، بارودۆخی عەلی سیستانی تێکچووە و گواستراوەتەوە نەخۆشخانە.

سەبارەت بەو دەنگۆیانە نەخۆشخانەی "کەفیل"ی تایبەت کە چاودێری تەندروستی ناوبراو دەکات بڵاویکردووەتەوە، تەندروستی سیستانی زۆر باشە و کاری ڕۆژانەی خۆی بەڕێ دەکات.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە