پەیامی کورد … پارێزگاری هەولێر داوا لەهاووڵاتییان دەکات کە هاتووچۆیان سنووردار بکن
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر داوا لە هاوڵاتیانی شارەكە دەكات، لە پێناو سەلامەتی خۆیان و گەیشتنی تیمەكانی بەرگری شارستانی بۆ شوێنی پێویست، ئەوەی كاری زۆر گرنگی نەبێت، هاتووچۆیان سنوردار بكەن.
ئۆمێد خۆشناو لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە، هاوڵاتیانی بەڕێز تكایە لە پێناو سەلامەتی خۆتان و گەیشتنی تیمەكان بۆ شوێنی پێویست، ئەوەی كاری زۆر گرنگی نەبێت، هاتوچۆتان سنوردار بكەن.
نوسیویشیەتی، بەشێك لە شەقامە گشتیەكان هاتووچۆ تێیدا وەستاوە و بەپێی پشبینیەكانیش بارینی بارانی بە لێزمە بەردەوام دەبێت.
پارێزگاری هەولێر جەختی لەوەش كردووەتەوە، تكایە بۆ هەر بابەتێكی پێویست، پەیوەندی بە شارەوانی و بەرگری شارستانی و پۆلیس و نزیكترین فەرمانگەی خزمەتگوزارییەوە بكەن، تەواوی تیمەكان لە ئامادەباشی و خزمەتدان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە