وەزارەتی شارەوانی سەركۆنەی دەستدرێژی و تەقەكردن لە فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی دەكات

وەزارەتی شارەوانی سەركۆنەی دەستدرێژی و تەقەكردن لە فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی دەكات

پەیامی کورد    ...    وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان، رێكاری یاسایی دژی ئەو كەسانە دەگرێتەبەر كە زێدەڕەویی دەكەنە سەر مۆڵك و ماڵی گشتی و ھێرش دەكەنە سەر فەرمانبەرانی شارەوانی.

لە ڕاگەیندراوێكدا وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار ڕایدەگەینێت: "لە چەند رۆژی ڕابردوو چەند حاڵەتێكی نەخوازراو و تاوانكاری لە بەرامبەر چەند فەرمانبەرێكی شارەوانی روویداوە كە دوا حاڵەت تەقەكردن بوو لە بەرێوبەری بەشی لابردنی زیادەرەویی لە شارەوانی سلێمانی، سەبارەت بەو ڕووداو و دەستدرێژیانەی كە كرانە سەر فەرمانبەرانمان كاردانەوەی خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی لە شاری سلێمانی لێكەوتەوە كە داوای پاراستنی فەرمانبەران و جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2018یان كردووە. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە كاتێك زۆر بە توندی سەركۆنەی دەستدرێژی و كردەوەی تاوانكاری تەقەكردن لە فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی دەكات، لە هەمانكات پشتگیری داواكاری خۆپیشاندەران دەكات و هەموو رێگەیەكی یاسایی دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی فەرمانبەران و دۆزینەوەی تاوانباران بە مەبەستی پەلكێشكردنیان بۆ بەردەم دادگاكانی هەرێم و بە سزا گەیاندنیان".

لە بەشێكی دیكەی راگەیندراوەكەی وەزارەتی شارەوانی ھاتووە: "وەزارەت بەردەوام دەبێت لە لابردنی زیادەرۆییەكان و پاراستنی موڵكی گشتی و جێبەجێكردنی یاسا بەسەر هەموو لایەك بە یەكسانی".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە