ئەنجوومەنی وەزیران چەند پرسێك تاوتوێ دەكات

ئەنجوومەنی وەزیران چەند پرسێك تاوتوێ دەكات

پەیامی کورد    ...      ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و سووریا و ئامادەكارییەكانی كوردستان بۆ ئەگەری پێشھاتەكان كۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند : کە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆدەبێتەوە.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بریتین لە گفتوگۆکردن دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و سووریا و پێشهاتەکان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک لە دەرئەنجامی گۆڕانکاری ناوچەکە ڕووبدات بەتایبەتی هاتنی ئاوارەکان.

هه‌روه‌ها چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەک دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە