وەزارەتی دادی عێراق گرێبەستی زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری ماددەی ١٤٠ی هەڵوەشاندەوە

وەزارەتی دادی عێراق گرێبەستی زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری ماددەی ١٤٠ی هەڵوەشاندەوە

 

پەیامی کورد ... وەزارەتی دادی عێراق گرێبەستی زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری ماددەی 140ی هەڵوەشاندەوە

 

وەزارەتی دادی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ئەیلول، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو گرێبەستە كشتوكاڵییانەی كە لە چوارچێوەی سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافی لە ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ی دەستووری هەمیشەیی عێراق واژووكراون و گەڕاندنەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكان بۆ خاوەنە ڕەسەنەكانیان.

 

لە نووسراوێكی وەزارەتی دادی عێراق كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی جێبەجێكردن لە پارێزگاكانی نەینەوا، سەڵاحەددین، كەركووك، دیالە، نەجەف، كەربەلا و ئەنبار كراوە هاتووە، "پشت بەستن بەوەی لە بڕگەی (چوار/1) لە بڕیاری لیژنەی جێبەجێكردنی بەندەكانی ماددەی 14ی دەستووری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 هاتووە كە تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو گرێبەستە كشتوكاڵییانەی كە لە چوارچێوەی سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچە جێناكۆكان كە ماددەی 104ی دەستوور دەیانگرێتەوە بە تایبەتیش لە سنوری پارێزگای كەركووك بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو گرێبەستانە و گەڕاندنەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكان بۆ خاوەنە ڕەسەنەكانیان".

 

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە كە هەرچی پێویستە بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە بیگرنەبەر تا ئەو كاتەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری تایبەت بە چارەسەركردنی ئەو كێشە دەردەكات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە