پەیامی کورد … بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ئاشکرا کرا
وه‌زیری نه‌وتی عێراق بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه رۆژانه له هه‌رێم كوردستان و عێراقه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
ڕۆژی یەکشەممە 19 ی ئه‌یلولی 2021 ئیحسان عەبدولجەبار وه‌زیری نه‌وتی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگه‌یاند ،کۆی هەناردەی نەوتی عێراق بەوەی هەرێمی کوردستانیشەوە بۆ مانگی نۆ نزیکەی 3.4 ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ڕێکخراوی ئۆپیک (OPEC) و هاوپەیمانانی هەوڵ دەدەن نرخی نەوت بۆ یەکەم سێ مانگی ساڵی 2022 بۆ هەر بەرمیلێک بە 70 دۆلار بهێڵنەوە.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو، چاوەڕوان دەکرێت گروپەکە کاتێک کە لە مانگی 10 کۆدەبێتەوە ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت وەکو ئێستا بهێڵێتەوە ئەگەر نرخەکە بە سەقامگیری بمێنێتەوە"
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە