بەپێی ئامارێكی میدیاكانی ئێران، ژمارەی كوژراوەكانی سوپای پاسداران لە شەڕی گرووپی چەكداری جەیشولعەدل گەیشتە 16 پاسدار، لەگەڵ 18كوژرانی چەكدار.
ئەمڕۆ یەكشەممە 7/4/2024، ئاژانی تەسنیم، لە هەواڵیكیدا ئاماژەی بەوە كردووە، ژمارەی كوژراوەكانی سوپای پاسداران و پۆلیس بەرز بوونەتەوە.
لە هەواڵەكەدا روونكراوەتەوە، 12 كەس لە سوپای پاسداران و 4 پۆلیس كوژراون. هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو، كە 18 چەكداری جەیشولعەدل لە بەلوچستان كوژراون.
رۆژی 4/4/2024، گروپی چەكداری جەیشولعەدل لە پارێزگای بەلوچستان، هێرشی كردە سەر بنكەی پۆلیس و سوپای پاسداران، شەڕ بۆ ماوەی چەند سەعاتێك بەردەوام بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە