ژمارەی كوژراوانی فەلەستنییەكان 25 هەزار كەسی تێپەڕاند

ژمارەی كوژراوانی فەلەستنییەكان 25 هەزار كەسی تێپەڕاند


پەیامی کورد... ژمارەی كوژراوانی فەلەستنییەكان 25 هەزار كەسی تێپەڕاند


وەزارەتی تەندروستی لەغەززە رایگەیاند: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 178 كەس بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بوونە قوربانی ،بەمەش ژمارەی كوژراوان گەیشتە 25هەزار و 105 كەس

ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 62 هەزار و 681 كەس.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی "وەفا" ڕایگەیاندبوو، فڕۆكەكانی سوپای ئیسرائیل بۆردومانی خان یونسی باشووری كەرتی غەززەیان كردووە و ژمارەیەك فەلەستینی كوژراون و دەیان كەسیش برینداربوون.

هەروەها سەرچاوە پزیشكییەكان ڕوونی دەكەنەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپا گەڕەكی ئەمەلیان لە ڕۆژئاوای خان یونس لە باشووری كەرتی غەززە كردە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی كوژراون و دەیان كەسیش برینداربوون.

هاوكات فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل كەمپی شاتی یان لە ڕۆژئاوای شاری غەززە و كەمپی جەبەلیایان لە باكووری كەرتی غەززە بۆردومان كرد و بەهۆیەوە ئاگرێكی گەورە لە یەكێك لەو ماڵ و كارگانە كەوتەوە كە بەهۆی بۆردومانەكە كرانە ئامانج.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە