٥٢٪ی دانیشتووانی جیهان بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن

٥٢٪ی دانیشتووانی جیهان بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن

پەیامی کورد... ٥٢٪ی دانیشتووانی جیهان بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ ٥٢٪ی دانیشتووانی جیهان بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن، هۆکارە سەرەکییەکانیش بۆماوەیی و ماندووبوون و زیاد لە پێویست بەکارهێنانی دەرمانەکانی ئازارشکێنە.

بەپێی توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری "سەرئێشە و ئازار" بڵاوکراوەتەوە، لارس جاکۆب ستۆفنەر مامۆستای زانکۆی نەرویجی بۆ زانست و تەکنۆلۆژیا وتویەتی، سەرئێشە تێکچوونێکی ڕاستەقینەیە و زۆر دووبارە دەبێتەوە، حاڵەتەکەش لە سەرجەم وڵاتانی جیهان و لە هەموو شوێنێک بڵاوە، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی هۆکارەکان جیاوازن.

هێمای بۆ ئەوەش کردووە، بەپێی بەدواداچوونەکان توانیویانە ڕێژەی بوونی سەرئێشە دەربهێنن، ٥٢٪ی دانیشتووانی جیهان کێشەی سەرئێشەی چالاکییان هەیە لانی کەم ساڵی یەکجار، ٧٪ی دانیشتووانی جیهان سەرئێشەتی جۆری "شەقیقە"یان تووش دەبێت ڕۆژێک لە ڕۆژان، هەروەها ٩٪ی بەهۆی فشار لەسەریان تووشی سەرئێشە دەبن.

بەپێی هەمان توێژینەوە، ئەوەش بەپێی ڕەگەز دەگۆڕێت، ١٧٪ی ژنان لە ساڵێکی دیاریکراودا تووشی شەقیقە دەبن، لە کاتێکدا ٨.٦٪ی پیاوانیش تووش دەبن، هەروەها تووشبوون بە سەرئێستە ١٥ ڕۆژ یاخود زیاتر لە مانگێکدا لەناو ژناندا زیاترە، "شەقیقە" و "سەرئێشە بەهۆی فشارەوە" باوترین جۆرەکانن هەروەها چەندین هۆکاری هەیە، وەک بۆماوەیی و شەکەت بوون و کێشەی خەو و زیاد لە پێویست بەکارهێنانی دەرمان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە