پەیامی کورد … لەسێدارە دانی هاووڵاتییەکی کورد لە کەرەج
سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە ٦ ساڵ پێش ئەو سزایەی بە سەردا سەپابوو، لە کەرەج جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی مەنووچێهر کازمی تەمەن ٣٣ ساڵ لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەنووچێهر کازمی ٦ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “مەجید نەدری” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.
مەنووچێهر کازمی تەمەن ٣٣ ساڵ، خێزاندار و باوکی کچێک بووە. ناوبراو خەڵکی گوندی وەرمەڵە و دانیشتووی هەرسین بووە.
لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە هەتا ئێستا لە لایەن میدیا نێوخۆییەکان و یان دام و دەزگا فەرمییەکانی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە