ئیزنی تێپەڕ بوونی فڕینگەلی تیجاری ئیسرائیل لە سنووری ئاسمانی عەرەبستان دەرکرا

ئیزنی تێپەڕ بوونی فڕینگەلی تیجاری ئیسرائیل لە سنووری ئاسمانی عەرەبستان دەرکرا

پەیامی کورد      ...     ئیزنی تێپەڕ بوونی فڕینگەلی تیجاری ئیسرائیل لە سنووری ئاسمانی عەرەبستان دەرکرا . یەکەمین فڕینی تیجاری ئیسرائیل بۆ ووڵاتی ئیمارات ئەنجام دەدرێت .

بەرپرسێکی پلە باڵای دەوڵتی ترامپ ڕایگەیاند : عەرەبستانی سەعوودی ڕۆژی دووشەممە ڕەزامەندی دەربڕیوە کە فڕۆکەگەلی ئیسرائیلی لە سەر سنووری ئاسمانی ئەم ووڵاتەوە بەرەو ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کەڵک وەربگرن .

بە پێی ڕاپۆرتێک کۆشنەر ، بێرکویتز و برایان هۆک هەندێک دوای گەیشتنیان بۆ ووڵاتی عەرەبستان بۆ ووتووێژ ، ئەم بابەتەیان خستووەتە ڕوو .

ئەم بەرپرسە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە : ئێمە توانیمان دەربارەی ئەم بابەتە هەر دوو لایەنەکە ئاشت بکەینەوە .

ئەم ڕێکەوتننامەیە تەنیا چەند کاتژمێر دوای داڕێشتنی بەرنامەی یەکەمین فڕینی تیجاری ئیسرائیل بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شیشەممە ئەنجام درا .

فڕینگەلی ڕاستەوخۆ بەشێک لە مامەڵەکانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانە کە ئیسرائیل ئەمساڵ لەگەڵ ئیمارات ، بەحرەین و سوودان واژوویان کردووە .

ئەم بەرپرسە ووتی : ئەم ڕێکەوتنە کێشەگەلی سەر بە گواستنەوە و هێنان و بردنی خەڵکی ئیسرائیل بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەحرەین چارەسەر دەکات .

کۆشنەر و تیمەکەی ئەو لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی و هەروەها ئەمیری کووەیت چاوپێکەوتنیان دەبێت .

یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم سەفەرە بۆ هاندانی ووڵاتانای شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارسە بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆوەکانی سێ ساڵەی قەتەرە 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە