بە هەزاران چەکداری ژێر کۆنترۆڵی هەواڵگری تورکیا بۆ شەڕی دژ بە ڕووسیا دەنێردرێنە ئۆکراین

بە هەزاران چەکداری ژێر کۆنترۆڵی هەواڵگری تورکیا بۆ شەڕی دژ بە ڕووسیا دەنێردرێنە ئۆکراین
پەیامی کورد    ...   بە هەزاران چەکداری ژێر کۆنترۆڵی هەواڵگری تورکیا بۆ شەڕی دژ بە ڕووسیا دەنێردرێنە ئۆکراین

هەرچەندە لە دوای پەلاماردانی ئۆکراین لەلایەن ڕووسیاوە، تورکیا لەڕێگای لێدوانە فەرمییەکانی یەوە ڕایگەیاندووە، هەوڵ دەدات هاوسەنگی لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا بپارێزێت، بەڵام پسپۆڕێکی بواری ئاسایشی ستراتیژی سووری ئاشکرایکردووە، هەزاران چەکداری سووری لایەنگری ئەنکەرە، لەژێر فەرمانی دەزگای هەواڵگری تورکیادان‌ و ئامادە دەکرێن بۆئەوەی ڕەوانەی ئۆکراین بکرێن.
پسپۆڕێکی بواری ئاسایشی ستراتیژی لە لێدوانێکدا ئاشكرایكرد، نزیکەی ٢٥٠٠ چەکداری تووندڕەوی سووری لەناوچەی ئیدلب کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سەر بەبەرەی ئازادکردنی شام (بەرەی نوسرەی کۆن) دایە، لەلایەن دەزگای هەواڵگری تورکیا ئامادە دەکرێن بۆئەوەی ڕەوانەی ئۆکراین بکرێن، بەمەبەستی بەشداری کردن لەشەڕەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین.
ئه‌وه‌شى باسكردوه‌، "دەزگای هەواڵگری تورکیا سەرپەرشتی گواستنەوەی ئەو چەکدارانە لە سووریاوە بەرەو پۆڵەنداو دواتر بەرەو ئۆکراین دەکات، بەشی هەرە زۆری ئەو چەکدارانەش بەڕەگەز سوورین‌و چەکداری بەڕەگەز عەرەب‌ و چیچانیشیان لەناودایە.
ئەو پسپۆڕە ده‌ڵێت:"تورکیا ووڵاتێکی نموونەییە بۆ دەستبەرکردنی ڕێڕەوی ئارام بۆ گوزەرکردنی تیرۆریستان بەرەو پۆڵەندا و دواتر ئۆکراین بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی سوپای ڕووسیا لەو ووڵاتە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە