پەیامی کورد... لە سنە ١٥ کەس بە هۆی بەشداری لە نەورۆز دەستبەسەر کراون
دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵانی سنە زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە لانی کەم ٣ کەسیان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
بەگوێرەیڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ئاداری ٢٠٢٢، دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە یەکێک لە پارکەکانی سنە زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ١٥ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و بە شێوەی خوارەوەیە؛
ئاریانا سەلیمی ١٤ ساڵە، ئومید حوسێنی ١٦ ساڵە، ئازاد مەحموودیان ١٧ ساڵە، دایە بەتوول ئەعزەمی ٧٥ ساڵە، جەماڵ ئەسەدی ٦٥ ساڵە، سوهراب جەلالی ٦٠ ساڵە، فواد عەنایەتی ٣٥ ساڵە، کەیوان زەند کەریمی، سەهەند بەرزەنجی، کەیوان مەحموودی، ئارەش شەکیبا، خالید حوسێنی، جەمشید فەر ڕەی، فەردین پەیمان کار و کەیهان کاکە خانی.
هەنگاو زانیویەتی کە ناوەندە ئەمنییەکان ئەم کەسانەیان بە پۆشینی جل و بەرگی کوردی کە بە جامانانە ڕازاوەتەوە و هەروەها بەکارهێنانی جامانە تۆمەتبار کردووە ئاریانا سەلیمی کاتژمێر ٢ی ئەمڕۆ سێشەممە دوای ئەوەی بە نووسراوە بەڵێننامەیان لێ وەرگرتووە، ئازاد کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە سوپای پاسداران پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هەر جۆرە بەکارهێنانی جامانە لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز قەدەغەیە و نابێت بەکار بهێنرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە