پەیامی کورد ... ئەرشیفی حیزبی هەڵوەشاوەی بەعس گەڕێندرایەوە عێراق
رۆژنامەیەكی ئەمریكی ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەرشیفی حزبی هەڵوەشاوەی بەعسی لەرێگەی فڕۆكەیەكی بارهەڵگری سەربازییەوە گەڕاندوەتەوە عیراق.
رۆژنامەی "وڵد ستریت جۆرناڵ" لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای روداوەكانی ساڵی ٢٠٠٣ واشنتۆن بە ئامانجی پاراستنی، دەستی بەسەر ئەرشیفێكی زۆری حزبی بەعسدا گرتوە و گواستویەتیەوە بۆ ئەمریكا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەكە، لەماوەی رابردودا ئەو ئەرشیفە لە ئەمریكاوە گەڕێندراوەتەوە بۆ بەغدا، كە خۆی لە ٦ هەزار بەڵگەنامەدا دەبینێتەوە و زۆر بابەشی پارێزراوە، ئێستاش بۆئەوەی لە دەستی گروپە چەكدارییەكانی سەربە ئێران دوربێت، لە شوێنێكی نادیار لە بەغدا پارێزراوە.
وڵد ستریت جۆرناڵ جەختیشی كردوەتەوە، ئەو هەنگاوەی ئەمریكا وەك نیازپاكییەك وایە بەرانبەر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە