پەیامی کورد ... ئەمریکا پێشوازی لە هەنگاوەکەی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە " چین "
واشینتۆن لە هەنگاوەکەی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی بۆ لێکۆڵینەوە لە چین دەربارەی دۆزینەوەی سەرچاوەی ڤیرووسی کۆرۆنا پێشوازی کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئەمریکا بەرپرسانی ئەم ووڵاتە قامکی تاوان یان بەرەو ڕووی چینی یەکان گرت .
ئەمریکییەکان لە سەر ئەو باوەڕەن کە کۆرۆنا لە تاقیگەی گەورەی ڤۆهان درووست کراوە و ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ش لە دەست تێدابوونی لەگەڵ چینی یەکان و کەمکاری و کەم و کورتی لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تاوانبار کرد .
ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی ڕایگەیاند کە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی سەرەکی ڤیرووسی کۆرۆنا دوو پزیشکی خۆی بۆ ئەم ووڵاتە ناردووە .
بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی بڕیاروایە کە ڤیرووس ناسێک و زانایەک لە نەخۆشییەکانی حەیوانات و ئاژەڵان لە لایەن ئەم ڕێکخراوەیەوە نێردراون بۆ چین تاکوو دەربارەی سەرچاوەی سەرەکی ڤیرووسی کۆرۆنا لێکۆڵینەوە و دەرئەنجامەکەی ڕابگەێنن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە