پەیامی کورد... ئێران: پەیوەندیمان بەو هێرشانەوە نییە کە لە عێراق و سوریا دەکرێنە سەر هێزەکانی ئەمریکا
نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، وڵاتەکەی پەیوەندی بەو هێرشانەوە نییە کە لە عێراق و سوریا دەکرێنە سەر هێزەکانی ئەمریکا.
ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە میانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا رایگەیاند، "کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز هیچ هەنگاوێک و هێرشێکی بۆ سەر سەربازی ئەمریکا لە سوریا یان شوێنەکانی دیکە ئەنجام نەداوە".
نوێنەری ئێران تۆمەتەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی بە هەوڵێکی بە ئەنقەست لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە بۆ لادانی سەرنجەکان لە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا وەسف کرد و داوای لە واشنتن کرد کارە نایاساییەکانی لە سوریا رابگرێت و کۆتایی به داگیركردن بهێنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە